اخبار

۰۱ مهر ۱۳۹۰

نخستین جشنواره بین المللی تئاتر هولیر اقلیم کردستان .

یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەولەتی بە بەشداری چەندین گروپی شانۆی جیهانی لە شاری هەولێر بەرێوەبچێت.

هیوا سوعاد بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەبەشدار ١٤ گروپی پرۆفیشناڵی شانۆ کە نۆ گروپیان گروپی شانۆی نێودەوڵەتی سوید و هۆلەندا و یابان و ئەلمانیا و ئیتالیا و یۆنان و فەرەنسا و ئێران و تورکیان و بە میوانداری چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و بەئەزموونی شانۆی جیهانی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی بۆ شانۆ لە شاری هەولێر بەرێوەدەچێت.

بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر و سەرۆکی فێستیڤاڵەکە وتیشی ئەو فێستیڤاڵە ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت و چالاکی و نمایشەکانی فێستیڤاڵیش لە پێنج شوێنی جیاوازی شاری هەولێر پێشکەشدەکرێن و کۆمەڵێک کتیب و چاپکراوی شانۆییش بەسەر میوانان دابەش دەکرێ.

لە کۆتایی قسەکانیدا هیوا سوعاد گوتی: رۆژانە جگە لە نمایشکردنی شانۆگەری کۆڕ و سیمیناری شانۆییش سازدەکرێ.